Telegram Group Search
حاڵتان بە دوو وشە وەسف کەن؟


#کۆمێنت
#پەندی_پێشینیان بەشی(٦۷۰)

درۆ شتێکی بێ دەسەڵاتە
دەستەمۆی هەموو خەڵکی وڵاتە

درۆزن ئاگر بەربێتە ماڵی
پێی باوەڕ ناکەن، ناپرسن حاڵی

مەشهوورە درۆ کەری فەقیرە
واتەی پیاوانی بە بیر و ژیرە

درۆ پیاو دەکا تووشی دوودڵی
زوو دەگاتە جێ، کورتە مەنزڵی

لە داخی درۆ سا بێ مەتۆقە
دەرنەچوە لە دەم کەوتۆتە لۆقە

تاقە ناوکێکە خستووتە ناو گڵ
بۆتە دارێکی پڕ سێبەر و چڵ

دز هەر ئەوەندەی زەحمەت دێتە بەر
تاکوو لە دیوار  دەکا کەلەبەر

دز بدوێنێ چیت بۆ بەیان ئەکا؟
باسی ماڵ بڕ و نەردیوان ئەکا

پشتی بە سەگ وەڕ ناچەمێتەوە
دز، بەڵام لێیان ئەسڵەمێتەوە

دز و پاسەوان خۆیان یەک ئەخەن
گامێش بە کونی، بانا سەر ئەخەن

لەم نوکتە نەگەی، دیارە ناحاڵی
دزی خۆماڵی، درگا بە تاڵی

مەلا غەفوور دەبباغی
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

کاناڵی #_قانع_و_پیرەمێرد👇

🍁🍁 https://www.tg-me.com/joinchat-AAAAAD-YcidqWhVSeqDKzQ  🍁🍁
سڵاو لەوانەی بۆ هەموان پەنا بوون،
بەڵام لە کاتی سەختیدا شانێک نەبوو سەر بخەنە سەری...!!!!
ــــــــــــــــــــــــــــــ
تۆ ناتوانی بە جێگۆڕکێ، لە خۆت هەڵبێیت...!!!!!


#هێمینگوەی
ــــــــــــــــــــــــ
هەموومان پێویستە کەسێکمان بێت،
نەک تەنیا لە دەستی خەڵکی بەڵکوو لە دەستی خۆیشمان پەنای پێ ببەین..!!!
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ئەی وەتەن پارەپەرەستی بوو کە ئێمەی کرد بە پەن
ڕۆژهەڵات و ڕۆژنشینت، تا نەمان وا لێ ئەدەن
تۆش نەڵێی ئێمە ئەزانین  خەزنەکەت بۆ کوێ ئەبەن
٭[[ باسی مەحزوونی و کەساسی خۆت نەکەی، توخوا وەتەن!
چونکە بەو باسە برین و زامەکەم ئەکولێتەوە ]


لاوەکەم نووکی قەڵەم دڵ دوژمنی پێ هەڵدڕە
گەر قەڵەم شیوەن نەکا، خەڵفە نەمامێکی زڕە
ئەی وەتەن! حەڵقەی کەلەبچەی دەست و پێت سا هەڵچڕە
٭[[ ماتەمینی تا بەکەی! دەی پێکەنە و سەرهەڵبڕە
مفتەخەربە، شۆرەتت ،وا عالەمی گرتۆتەوە ]]

مژدەبێ وا چاوی کردۆ ، کۆمەڵی لاوانی تۆ
سەیری مێژووکە؟و بخوێنە، دەفتەر و دیوانی تۆ
بێنە بەرچاوت ئەساسی دەبدەبەی بابانی تۆ
٭[[ نەگبەتی لاچوو، سەعادەت بۆتە پشتیوانی تۆ
کەوکەبی بەخت و فریشتەت بەرزە ئەدرەوشێتەوە ]]


#قانع
ـــــــــ
#پەندی_پێشینیان بەشی(٦۷۱)
چیمان بوو لێیان کڕین بێ پارە
دزمان یەکێکە و شکمان هەزارە

دڵی دایکانی شەهید بە کوڵە
گەلێ ناسکتر لە پەڕی گوڵە

هەر وەکوو گوێچکە لە دەم ئەگرێ کوڵ
ئا بەو لەونە دڵ ئەڕوانێتە دڵ

خۆشەویستی گوڵ بە چقڵ مەدە
چا هەڵکەوتووە، دڵ لە دڵ مەدە

دڵم پڕیەتی لە دەرد و ئاخم
دەمم زەردوویی گرتووە داخم!

چون دڵ و دڵخواز بوونە نان و پیاز
ئەمڕا لە یەکتر نابن قات و نیاز

شەرمی پێ ناوێ، دەیڵێم ڕووبەڕوو
دڵ مێشە، زۆرتر دەنیشێ لە گوو

ئابڕوو تکێکە، کە تکا تکا
دڵ شووشەیەکە، کە شکا، شکا

دڵ مەیێشێنە، چەکوش دەم مەبە
ئەگەر هێشاندت لێی بێ خەم مەبە

با پێتی بڵێم بە کورتی و کوردی
دڵ هەر دڵێکە، شا عەباس بردی

سەرم تاساوە بۆ باڵابەرزێ
دڵم وەک گونی هەلاج ئەلەرزێ

مەلا غەفوور دەبباغی
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

کاناڵی #_قانع_و_پیرەمێرد👇

🍁🍁 https://www.tg-me.com/joinchat-AAAAAD-YcidqWhVSeqDKzQ  🍁🍁
سڵاو لەوانەی کە دوورن
بەڵام
نزیکترینن پێمان...!!!!
ـــــــــــــــــــــــــــــ
وەرە و سەر بخەرە سەر سینگم،
با ئەم ژیانە بایەخی ئەم هەموو ڕەنجەی ببێت...!!!!


#جەمال_سورەییا
ــــــــــــــــــــــــــــــــ
+وابزانم ڕێیان ون کردووە وا نایەن.

-کێ؟

+ڕۆژە خۆشەکان...!!!


#ساراماگۆ
ــــــــــــــــــــــ
#پەندی_پێشینیان بەشی(٦۷۲)

ڕۆزی هەموو کەس لە کاسپی دایە
مەشهوورە : دنیا بازاڕی خوایە

واتەی پیاوانی ژیر و ماقووڵە
وەک دەڵێن دنیا بنی زۆر قووڵە

تەسلیمم، قسەم پێ ناکرێ لە حاست
دنیا بە درۆ، قیامەت بە ڕاست

هیچ نییە، دنیا بەهەشتی بڵحە
شەڕخوازە، لەگەڵ خێزان نە سوڵحە

دنیا کێ خواردی؟ زۆردار و بێ عار
چاچی و زمان لووس، ڕیش و عەبادار

بێ پایە و مایەن ئەم فیز و تیزە
دنیا کەرمیزە، جێی ناتەمیزە

باوەڕیان وایە پیاوانی شەریف
دنیا یا حەریف دەیخوا یا زەریف

بەپێی بیروڕای پیاوانی گەورە

دنیا تا هەورە، گورگ دەم چەورە

هەتا ساماڵە، گورگ پاماڵە
هۆی دڵنیایی شوان و پاتاڵە

کێ دنیای گرتوە بە دەست و دەمی
نایخوا هەتا سەر بە خاتر جەمی

شوێن کڵاوی بابردوو کەوتووە

بە خەیاڵی، باب مردوو خەوتووە

مەلا غەفوور دەبباغی
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

کاناڵی #_قانع_و_پیرەمێرد👇

🍁🍁 https://www.tg-me.com/joinchat-AAAAAD-YcidqWhVSeqDKzQ  🍁🍁
سڵاو لەوانەی کە لە تاریکترین ڕۆژەکانیاندا، بوونە چرا بۆمان...!!!!
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ئەگەر نهێنییەکانی خۆتت بە کەسێک وت،
مەجبووری گەمژەییەکانی ئەو بشاریتەوە..!!!

#شکسپیر
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
هەر ئەوەندەم بەسە
کە تـــۆم ناسی...!!!!

ـــــــــــــــــــــــــــــــ
ئەی وەتەن! تۆ خۆشی دڵم و هێزی ئەژنۆ و باڵمی
تۆ چرای ڕووناکی دەردی ژینی ترش و تاڵمی
بێ درۆ تۆ تاجی فەخر و،سێبەری ئیقباڵمی
٭[[ گەرچی بەینێکە زەلیل و دیلی دەستی زاڵمی
نەوبەتی شادیتە ئەمجا،ناحەزت لێک بێتەوە ]]


ئەی گەلی پاشکەوتوو بەسیە! شینی بێ هەڵمەت چییە؟
بێ تەکان سەد ساڵ بگریەی، بێ سەمەر داری بییە
هەر نەمامێ تۆ بە خوێن ئاوی نەدەی دڕکی (زی)یە
٭[[ لافی میللیەت بەدەم لەم عەسرەدا کەڵکی نییە
ڕۆژی هەوڵە، هەر بە هیممەت گۆی هونەر ئەبڕێتەوە ]]


٭[[ ئەی وەتەن! من بلبلی گوڵزاری کوردستانتم
بێتە ڕۆژی سەر بڕین، سەربازی ڕووی مەیدانتم
ڕۆحەکەم پێشکەش ئەکەم، وەک قۆچەکەی قوربانتم
٭[[ بەسیە تەعنەم لێ مەدە، هەر ڕۆڵەکەی جارانتم
هێندە حیلمت بێ هەتاکوو، دەست و پێم ئەکرێتەوە ]]


باڵی هەڵماڵی لە ڕێتا سەر بە سەر شاهـ و گەدا
هەر کەسێ بۆ خۆی بەتەنیا سەر لەڕێی سڕتا ئەدا
گوێ گرە بۆ خوار و ژوور، چۆن گشت ئەڵێن لەم کاتەدا؟
٭[[ شەرتە شەرتی پیاوەتی بێ،گەر خوا دەستم بدا
دوژمنت پەت ئەکەم وەکوو سەگ، بیخەمە ژێر پێتەوە ]]


#قانع
ــــــــــــ
2024/06/09 01:43:10
Back to Top
HTML Embed Code: